بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام قادر خەبات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۹ی شوباتی ۲۰۲۰ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنی حیزبەکە کۆ دەبێتەوە."
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "بۆ هەرکام لەو پۆستانەش بەشێک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی خۆیان کاندید کردووە، دەرچوونی هەر کامێک لەو هەڤاڵانەش پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی سەرکردایەتی هەیە."
ئارام قادر خەبات لەبارەی تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە گوتیشی: "جگە لە هەڵبژاردنی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بابەتی پڕکردنەوەی بەرپرسانی مەکتەبەکان و ئۆرگانەکانی دیکەش تاوتوێ دەکرێت کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش دەنگیان لەسەر بدرێت."
شایانی باسە؛ ڕۆژی 21-12-2019 یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان چوارهمین كۆنگرهی خۆی له سلێمانی ئهنجام دا و ‏ئهندامانی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و ئهنجومهنی ‏سهركردایهتی ههڵبژێردران.
هەروەها ڕۆژی 18 شوبات بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵبژێردران و لە یەکەمین لێدوانیشیاندا بەڵێنیان دا چارەسەری کێشەکان بکەن و جارێکی دیکە "یەکێتییەکی بەهێز بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان" دروست بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
Your Comment