گرنگ بوو کورد لە بری پۆست داوای چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێری سیاسیی کوردی عێراق جەخت دەکاتەوە زۆر گرینگە کە لە ئێستادا کورد لە بری پۆست داوای چارەسەری کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود عەبدولخالق چاودێری سیاسیی کورد بە پەیسەرپرێسی راگەیاندووە: زۆر گرنگ بوو لەم قۆناغەدا کورد لەبری پۆست داوای چارەسەری کێشەکانی بکات لەگەڵ بەغدا. دەشڵێت کێشەکە لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە عەقڵیەتی حزبی کوردی عەقڵێکی سەدەی بیستی زۆر داخراوە، ئەم فۆرمە حزبیەی ئێستا لە کوردستان هەیە هاوشێوەی نەماوە.

عەبدولخالق دشڵێت دوا سەنگەری ئەم فۆرمە لە وڵاتانی عەرەبی بەهاری عەرەبی بەسەرداکرا و نەما. دوای ئەوەش تەنها لە عێراق مایەوە، ئەویش خۆپیشاندانی لەسەرکرا و داوایان کرد حزبە دەسەڵاتدارەکان دوور بخرێنەوە، تەقریبەن حزبە سیاسیەکانی عێراق ئەمەیان وەرگرت، دەزانن ناکرێت حزبایەتی لە سەدەی بیست بەم فۆرمە بکرێت، بەڵام عەقڵی حزبی کوردی ئەوەی قبووڵ نەکردووە کە وەزیری سەربەخۆ و حکوومەتێکی نیشتمانی دروست بکرێت.

مەسعوود عەبدولخالق زیادی دەکات، باوی حکوومەتی ئەحزاب بەواتای پارتۆکراسی نەماوە، ئەوە سیستمێکی زۆر کۆنە و زۆر بۆ خەڵک و میللەت ناخۆشە، بەڵام پێداگری حزبە کوردیەکان لەسەر هێشتنەوەی ئەو سیستمە زۆر خراپە و دژە به میللەت.

ناوبراو جەختی کردەوە ئێستا کاتی ئەوەیە سەرکردەکانی کورد ئەو گۆرانکاریانە قبووڵ بکەن کە لەسەدەی 21دا پەیرەو دەکرێت. دەبێت وەزیر و حکوومەت و دامەزراوەکان خەڵکانی ئاسایی بن، چۆن دەبێت لە کارگوزارێکەوە تا سەری سەرەوە لەسەر بنەمای تەزکیەی حزبی دابنرێن، ئەمە کوردستانی وێران کرد، کاتی ئەوەیە کورد لەبری وەزیر داوای ئەوە بکات دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق تەواو بکرێن، بەتایبەتی ئەنجومەنی فیدراڵی و جێبەجێ کردنی مادەی 140 و چوونەناوەوەی عێراق بۆ هەندێک رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و رێکخستنەوەی پەیوەندی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری، بەڵام وەفدەکانی کورد داوای ئەوە ناکەن، هەر وەفدێک ئاگای لە وەفدی پێش خۆی و دوای خۆی نیە و بە دەستبەتاڵی دەیان نێرنەوە، بۆیە کاتی ئەوەیە چاکسازی بکرێت.

مەسعوود عەبدولخالق دەڵێت، ئەو حزبانەی پشتیوانی چاکسازی دەکەن، دەبێت پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە لە هەرێمی کوردستانیش، وەزیری سەربەخۆ و بەتوانا دابنرێت.

ناوبراو وتیشی، لە عێراقدا بۆچوونێک دروست بووە کە کورد ئاستەنگی بەردەم چاکسازیەکانه‌، ئەوەش مەترسیدارە لەراستیدا ئەو بۆچوونە راستە، حزبە عێراقیەکان ئاڵوگۆری دەسەڵات دەکەن سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرەکان دەگۆردرێن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان نە سەرۆک وەزیر دەگۆردرێت نە بەرێوەبەرێکی گشتی و نە قائیمقایمێک، ئەمەش لەکەیێکی گەورەیە بۆ هەرێم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157703

Your Comment

You are replying to: .
captcha