لە کەرکووک دۆخی چوار تووشبووەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو باشی دەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، دۆخی چوار کەسە تووشبووەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو باشی دەڕوات.

کوردپرێس: سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، بەباسنیوز-ی ڕاگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی ئەو چوار کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە لە کەرکووک زۆر بەرەو باشی رۆیشتووە، بەتایبەت سێ کەسیان زۆر باش بوون و تایان تا ڕادەیەکی باش دابەزیوە، یەکێکیان نەبێ کەمێ ئاسەواری زیاتری ئەو ڤایرۆسەی پێوە ماوە، ئەویش پێشبینی دەکرێت زۆر باش بێتەوە".

ناوبراو گوتیشی: "ئەوان لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان و موغەزیان بۆ دادەنرێت تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی لەو ڤایرۆسە نەجاتیان دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 157689

Your Comment

You are replying to: .
captcha