کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-02-2020، محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە توویتێکدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق رایگەیاند: "سبەینێ دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت کە بەربژێرەکانی سەربەخۆ و پاکن، ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە".
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "سبەینی وادەی گەیشتنە بە بەڕێزانی ئەنجومەنی نوێنەران کە هەڵوێستی نیشتمانییان هەیە و لەگەڵ ئەو گەلەدا کە بەرەنگاری کوشتوبڕ بووەوە، لەبەردەم تەحەددای گەورەدا خۆڕاگر بوون. پێکەوە، بە گەل و نوێنەر و بەربژێران و هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە لاپەڕەی پشکپشکێنە تێدەپەڕینین و عێراقێکی ئازادی بەهێز و شکۆمەند دەبینین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment