دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕیاردرا له ‌ئه‌مڕۆوه‌ و به ‌جێبه‌جێ کردنی ژماره‌یێک رێکار و پشکنینی تایبه‌ت، ده‌روازه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، بە خەندانی ڕاگەیاندووە کەمتر لە 24 کاتژمێری دیکە به ‌جێبه‌جێ کردنی ژماره‌یێک رێکار و پشکنینی تایبه‌ت، ده‌روازه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێته‌وه‌.

هەر لەمبارەوە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی سووته‌مه‌نی و که‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێبکاته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگاری سلێمانی وتیشی له‌ئه‌مڕۆوه‌، به‌هه‌مان میکانیزم و شێوازی رابردوو، هاورده‌کردنی شتومه‌ک و سووته‌مه‌نی له ‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.

هەڤاڵ ئەبوبەکر راشیگەیاندووە "هاوردەکردنی سووتەمەنی دەستپێدەکاتەوە، هاوکات هێنانی وشکە بەهەمان میکانیزی پێشو دەستپێدەکاتەوە، ئەو بارهەڵگرە ترانزێتانە لە مەرز وەستاون، بەهەمان ئالیەتی پێشوو بۆ ماوەیەکی دیارییکراو دەستپێدەکاتەوە".

ناوبر راشیگەیاند،"لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا خوێندن لە ناوەندە پەروەردەییەکان لە 26/2/2020 تا 24/3/2020 بکرێتە پشوو، هەروەها لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش لە 29/2/2020 تا 24/3/2020 بکرێتە پشوو، بەڵام دواتر دەبێت قەرەبووی ئەو ماوەیە بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157652

Your Comment

You are replying to: .
captcha