ماراسۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران گەیشتە خاڵی کۆتایی

بەشی کوردستان- پاش یەکلابوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی پەرلەمانی ئێران 4 نوێنەری پارێزگای کوردستان هەڵبژێردران و ئەنجامی هەڵبژاردن لە بیجاڕیش کەوتە خولی دووهەم.

کوردپرێس:

پارێزگای کوردستان کۆی 6 نوێنەری لە پەرلەمانی ئێران هەیە کە پاش یەکلابوونەوەی ئەنجامەکان 4 نوێنەری ئەو پارێزگایە هەڵبژێردران و هەڵبژاردنی نوێنەری بیجاڕ کەوتە خولی دووهەم.

نوێنەرانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

شارەکانی سنە و کامێران و دیواندەرە: سەید مەهدی فەرشادان بە 35 هەزار و 518 دەنگ و موحسین فەتحی بە 32 هەزار و 716 دەنگ لە کۆی 127 هەزار و 838 دەنگ.

شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا: شیوا قاسمی پوور بە 8528 دەنگ لە کۆی 37751 دەنگ.

شارەکانی بانە و سەقز: بێهزاد ڕحیمی بە 34 هەزار و 439 دەنگ لە کۆی 83 هەزار و 513 دەنگ.

شاری بیجاڕ: حەمدوڵڵا کەریمی بە 6 هەزار و 847 دەنگ و مەهدی زەندیان بە 5 هەزار و 837 دەنگ لە کۆی 37 هەزار و 284 دەنگ سەرکەوتن بۆ خولی دووهەمی دەنگدان.

شارەکانی دێولان و قوروە: پەرویز ئەوسەتی بە 17 هەزار و 196 دەنگ لە کۆی 67 هەزا و 59 دەنگ.

News Code 157617

Your Comment

You are replying to: .
captcha