زەریف لە کاتی دەنگداندا: خەڵکی ئێران مۆڵەت نادەن کەسێک لە واشنتن بڕیاریان بۆ بدات

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند خەڵکی ئێران سەرەڕای گلەییەکانیان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن و مۆڵەت نادەن کەسێک لە واشنتن بڕیاریان بۆ بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف پاش ئەوەی کە دەنگەکەی خستە سندووقی حوسەینیەی جەمارانەوە بە هەواڵنێرانی وت: خەڵکی ئێمە پشتیوانانی سەرەکیی شۆڕشن و بۆ منیش کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتم پشتیوانی دیبلۆماسین.

زەریف وتیشی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا سەرەڕای هەموو گلەیی و گازندەکان بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پەیامێکی گرینگی هەیە ئەوەش ئەمەیە کە ئەم خەڵکە بە هەموو جیاوازییەکانەوە خۆیان دەیانەوێت چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: مومکینە خەڵک هەندێک گلەییان ببێت بەڵام ئێستاش خۆیان داهاتووی خۆیان ڕەقەم دەدەن و مۆڵەت نادەن کەسێک لە واشنتن دانیشێت و بۆ ئەوان بڕیار بدات ئەوەیش کەسێک کە دەستی ڕەنگینی خوێنی گەورەیێک وەکوو سەردار سولەیمانی بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157593

Your Comment

You are replying to: .
captcha