به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: یه‌كێتی پڕۆژه‌ی خۆی بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌یه و به‌رچاومان ڕوونه و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له كۆبووونه‌وه‌ی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ كراوه به‌ڵام نازانین پارتی چۆن بیر ده‌كاته‌وه بۆیه پێویسته وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لا پێكه‌وه دابنیشن و كۆ ببنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "یه‌كێتی به‌رنامه‌ی خۆی ده‌باته كۆبوونه‌وه‌كه و پارتیش تێڕوانینی خۆی ده‌بێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌ر دوو لا وه‌كوو یه‌ک تیم كار بكه‌ین له‌م قۆناغه‌ی ئێستای حكوومه‌تی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته بكه‌ین."
ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی خۆی ئاماده‌یه و به‌رچاوی ڕوونه بۆیه ئاسایییه پێش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كۆ ببنه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییێكی نوێیش له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بخرێته ڕوو ئه‌وكاته ده‌هێنرێته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پێموایه جیاوازییێکی زۆر له نێوان یه‌كێتی و پارتی و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا نییه له‌باره‌ی به‌غداوه و هه‌موویان هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشن ڕه‌نگه 90%ی بیر و بۆچوونه‌كانیان له یه‌كتره‌وه نزیک بێت و ته‌نیا (10%) جیاوازیان هه‌بێت."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment