سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی لە سەردانەکەی خۆی بۆ وڵڤاتی ئیتاڵیا لەگەڵ سەۆکوەزیرانی ڤاتیکان دیداری کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 2020/2/18 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كاردینال پێترۆ پارۆلین سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی رەوش و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان كرا.

سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پوختەیەكی لە بارەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە رووی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و هەوڵەكانی بۆ قوڵكردنەوەی كولتووری یەكترقبووڵكردن و ئاشتەوایی و تەبایی گەلان، پێشكەشكرد. باسی لەوەشكرد، كوردستان وەك هەرێمێكی ئارام لە ناوچەیەكی ئاڵۆز، بۆتە پەناگەی پاراستن و پەنادانی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی نێوخۆیی و دەورووبەر، لەنێویشیاندا كریستیانەكان، كە لە بەر رەوشی ئاڵۆز و هەڕەشەی تیرۆریستان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و هەموو مافە ئایینی و نەتەوەیی و خزمەتگوزاریی ژیارییان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستەبەركراوە.

سەرۆكی حکوومەتی هەرێم، ئاماژەی بە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم كرد، كە بە فراوانی كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیان و گەشەپێدان بە سێكتەرە جیاوازەكان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكەدا دەكات.

سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان، پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و پەرۆشی خۆی بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندی ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.

News Code 157570

Your Comment

You are replying to: .
captcha