ڕێڤەبەریی خۆسەر بۆ لەخۆگرتنی هەزاران ئاوارەی ئیدلیب ئامادەکاری دەکات

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دروستکردنی خێمەی تایبەت بە ئاوارەکان کە دەتوانن هەزاران خێزان لە خۆبگرن، یەکەمین هەنگاوی بۆ لەخۆگرتنی شەپۆلی ئاوارەکانی ئیدلیب دەست پێکرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 16ی شوباتی 2020 هەریەک لە بێریڤان خالید و حامد مهباش هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا سەردانی ئەو کامپەیان لە منبج کرد, کە بڕیارە بۆ لەخۆگرتنی هەزاران ئاوارەی پارێزگای ئیدلیب دروست بکرێت کە ئەگەری هەیە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە ئاوارە ببن ڕوو لە ناوچەکانیان بکەن.

هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆسەر لەبارەی ئامانجی ئەو کامپەش باسی ئەوەیان کردوە، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە گەلی ئیدلیب بەهۆی شەڕی نێوان رژێمی سووریا و گروپەچەکدارییەکان کە تورکیا پشتیوانیان دەکات روبەروی کارەساتێکی مرۆیی بونەتەوە و ئەوەندەی لە توانای ئەواندابێت لە روی دابینکردنی شوێنێکی باشتر بۆ مانەوەیان هاوکاریان دەبن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە ئیستادا نزیکەی هەزار و 500 خێزانی پارێزگای ئیدلیب ئاوارەکانی ناوچەکانی منبج بون و خەڵکی ئەو ناوچەیەش لەلای خۆیان جێگایان بۆ کردونەتەوە.

ناوچەکانی باکووری سووریا لە ئێستادا 16 کامپی تایبەت بە ئاوارەکانی تێدا دروست کراوە، کە ئەوانیش کامپی تایبەت بە ئاوارەکانی عەفرین، گرێ سپی، سەرێ کانی و ژمارەیەکی کامپی دیکەش بونیان هەیە.

News Code 157568

Your Comment

You are replying to: .
captcha