توركیا: ئەگەر ناتۆ هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت، ئیدلیب لە دەست دەچێت

بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ڕایگەیاند، هەڵوێستی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و وڵاتانی هاوپەیمانی توركیا سەبارەت بە ئیدلیب بەرادەی پێویست نیە و پەسەند نەكراوە.

کوردپرێس:

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئیدلیب گەیشتە مۆسكۆ-ی پایتەختی روسیا و هەر لەوێوە رایگەیاند "هەڵوێستی ناتۆ و وڵاتانی هاوپەیمانمان تەنها لە ستایش و دەستخۆشیدا خۆی دەبینێتەوە و ئەوەش كارێكی پەسەندنەكراوە و بەرادەی پێویست نیە".

ئاماژەی بەوەش كرد "ئەگەر ناتۆ و هاوپەیمانانی ئەنقەرە هەڵوێستەكانی خۆیان سەبارەت هێرشەكانی سەر ئیدلیب نەگۆڕن، ئەو پارێزگایە لەدەست دەردەچێت".

هەفتەی رابردوو، هوڵوسی ئاكار-ی وەزیری بەرگریی توركیا داوایەكی ئاراستەی وڵاتانی ناتۆ كرد تا دژ بە هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ سەر ئیدلیب هەنگاوی كارا بنێن و پێش بەو هێرشانە بگرن، چونكە لەئەگەری دروستبونی شەپۆلێكی دیكەی پەنابەر-دا مەترسی بۆ سەر ئەوروپا دروستدەبێت.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەكرد "هەردولا جەختیان لەسەرە پابەندبونیان بە رێككەوتنە ئەنجامدراوەكانی تایبەت بە رەوشی سوریا كردوەتەوە، تا دۆخە نەرێنییەكانی ئیدلیب سنوورداربكرێت لە چواچێوەی روبەڕوبونەوەی تێرۆردا".

News Code 157567

Your Comment

You are replying to: .
captcha