بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کینۆ گابریەل، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: هەسەدە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیدلیبدا نەکردووە و ئەو هەواڵانەی کە لەو بارەیەوە بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە پێشتر وا بڵاوکرایەوە، کە شەڕڤانانی هەسەدە، بۆ کۆتایی هێنان بە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، پشتیوانی لە حکوومەتی سووریا دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب، کە هێزهكانی حكوومهتی سووریا بە پاڵپشتی رووسیا، لە 25-1-2020-ەوە تا ئێستا، هێرشهکانی بۆ سهر ئەو پارێزگایە له باكووری سووریا چڕكردوهتهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment