حه‌وت تیرۆرست له‌ بازگه‌ی مووسڵ- به‌غداد ده‌ستگیر كران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كردنی حه‌وت چه‌كداری داعشی راگه‌یاند كه‌ سێ كه‌سیان كاری ژمێریاریان بۆ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆرستیه‌ كردووه‌.

کوردپرێس: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له ‌به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری بازگه‌كانی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كان، حه‌وت تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركرد كه‌ سێ كه‌سیان كاری ژمێریاریان كردووه‌ و یه‌كێكیان كاری ئه‌منی و ئه‌وانی دیكه‌ش شه‌ركه‌ری داعش بوون له‌ دیوانی سه‌ربازیی ئه‌وكاته‌ی كه‌ داعش كۆنترۆڵی شاری موسڵی كردبوو.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان له ‌بازگه‌ی نه‌سڕ له‌رێگه‌ی نێوان مووسڵ- به‌غداد ده‌ستگیركراون.

له‌ مانگی ئاب-ی 2014 گرووپی تیرۆرستیی داعش سه‌ری هه‌ڵداو هێرشی كرده‌ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌واو ژماره‌یێک له ‌پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌راست و خوارووی عێراق، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ‌دوو ساڵ به‌رده‌وام بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157552

Your Comment

You are replying to: .
captcha