بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رۆما سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکوومەتی ئیتاڵیا کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.
هەروەها لە سەردانەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.
پاشان لە ڤاتیکان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپا کۆ دەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیتالیا و ڤاتیکان رایگەیاند: "لەگەڵ قەداسەتی پاپا باسی گرنگی پێکەوە ژیانیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment