کوردپرێس: ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16 ی شوباتی 2020 له‌سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و سه‌رکردایه‌تییانه‌ی په‌رله‌مانتارن له فراکسیۆنی سه‌وز، لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌کان و وه‌فدی یاوه‌ری کرد.
سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێوه‌چونی چواره‌مین کۆنگره‌یان له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد و له‌و دیداره‌دا باس له بارودۆخی سیاسی و ئه‌و ته‌نگه‌ژانه کرا که ڕووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق کرا که ده‌بێت به‌جۆرێک بێت سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان به کورد و عه‌ره‌ب و سوننه و شیعه و ته‌واوی پێکهاته‌کان تیایدا به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ به‌غدا و پارێزگاکانی باشوور بگه‌ڕێته‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا باس له‌وه‌کرا پێویسته ئه‌جێندای حکوومه‌ت ڕوون و ئاشکرا بێت سه‌باره‌ت به به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌کان و داواکاری خۆپیشانده‌ران، ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وه بوو که ده‌بێت حکوومه‌تی نوێی عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ل هه‌رێمی کوردستان بکات و پرسی بوودجه و مووچه نه‌کرێته پرسێکی سیاسی بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان.
مه‌ترسیی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق به‌شێکی تری گفتوگۆکان بوو، بۆیه جه‌خت له‌وه کرایه‌وه هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان به‌گرینگ وه‌سف کرا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر تیرۆر نه‌بێته مۆته‌که‌یه‌ک بۆ عێراقییه‌کان.
له کۆتایشدا تیشک خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌ردوولا و ته‌واوی هێز و پێکهاته سیاسییه‌کانی عێراق به‌رده‌وام بێت له‌پێناوی چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری و هاووڵاتیبوون بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment