١٣ شوبات ٢٠٢٠ - ١٢:٣٩
سنووری حاجی ئۆمه‌ران داخرا

به‌شی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا- به‌هۆی کڕێوه‌ و ڕێبه‌ندان و بای تونده‌وه‌ میحوه‌ری مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بۆ پیرانشار داخرا.

جه‌لال محه‌مه‌دی سه‌رۆکی ئیداره‌ی جاده‌وبان و گواستنه‌وه‌ی شاری پیرانشار به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتووه‌: کاری پاککردنه‌وه‌ی جاده‌کان له‌ به‌فر به‌ که‌ره‌سته‌ی جاده‌بانی ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌به‌ر کڕێوه‌ و زۆریی به‌فره‌که‌ و نه‌بوونی مه‌ودای بینین بۆ ماوه‌یێکی کاتی جاده‌که‌ داده‌خرێت.

شایانی باسه‌؛ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانیش ڕایانگه‌یاند پاش بارینی به‌فرێکی قورس کاره‌بای سنووری حاجی ئۆمه‌ران پچڕاوه‌ و مه‌رزه‌که‌ بۆ ماوه‌یێکی کاتی داخراوه‌.

News Code 157518

Your Comment

You are replying to: .
captcha