بەوێنە... کێشەی کوردی سووریا و چاودێری کردنی 10 هەزار ئەسیری داعش

بەشی جیهان- کوردی سووریا چەندین جار جەختیان کردۆتەوە کە توانا و ئیمکاناتی ئەوەیان نیە چاودێریی دیلە داعشییەکان بکەن و پڕۆسەی دادگایی کردن و پێڕاگەیشتنیان تووشی کێشە بووە کە ژمارەی ئەو دیلانە زیاتر لە 10 هەزار کەسە و نزیکەی 70 هەزار ژن و منداڵیشیان لە ژێر چاودێریدان.

کوردپرێس:

کوردەکانی سووریا ساڵی 2018 کۆتایییان بە چیرۆکی زاڵبوونی داعش لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا هێنا و لە ماوەی شەڕیان دژی داعش زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی داعشیان ئەسیر کرد کە ڕەگەزی جۆربەجۆریان هەیە و هەریەکەو خەڵکی وڵاتێکن. هێزە کوردییەکانی سووریا هەروەهاش زیاتر 70 هەزار ئەندامی ئەو ئەسیرانەیان خستۆتە ژێر چاودێری و لە کەمپەکاندا نیشتەجێیان کردوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لەسەر دۆخی زیندانیانی ژێر کونتڕۆڵی هێزە کوردییەکان و کەمپی ناسراوی "الهول" ئامادە کردووە. زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی داعش لە بەندیخانەکانی هێزە کوردییەکان چاودێری دەکرێن. بەرپرسانی کورد وتوویانە توانا و ئیمکاناتی ئەوەیان لەبەردەستدا نیە کە دادگاییی ئەو ئەسیرانە بکەن هەر بۆیەش چەندین جار داوایان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە ئەو ئەسیرانەی هاووڵاتیی ئەوانن وەریانبگرنەوە.

بەرپرسانی کورد دەڵێن زۆرینەی زیندانییەکان هاووڵاتیی عێراق و سووریان بەڵام یەک لە سەر پێنجیان هاووڵاتیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپین.

ڕۆیتەرز چەند وێنەیێکیشی لە نێو کەمپەکان ئامادە کردووە. هەندێک لە وێنەکان دەگوازینەوە:

News Code 157513

Your Comment

You are replying to: .
captcha