سەرۆکوەزیرانی راسپێراوی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی راسپێراوی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کورد.

کوردپرێس: فارس عیسا، نوێنەری هەرێم لە بەغدا بۆ پێگەی فەرمیی پارتی وتی: محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە، کە لەگەڵ کورد و سوننە و شیعە و شەقامیش کۆ دەبێتەوە و تێیدا داوا لە هەمووان دەکات پشتگیری بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، چوونکە پێویستی بەپشتگیری هەموو لایەنەکان و شەقامیش هەیە.

فارس عیسا وتیشی: بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکاندا بکات بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، کە کوردیش پاکێجی خۆی بۆ کابینەی نوێ ئامادە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157469

Your Comment

You are replying to: .
captcha