کوردپرێس:
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، هێنانەپێشەوەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، زیاتر لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە بووە، پاشان هادی عامری و لایەنەكانی تری نێو هاوپەیمانی فەتح پشتیوانیان لێكردووە، عەللاویش بە هەمان شێوەی عەبدولمەهدی هەر لەنێوان ئەوانەدا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
بە وتەی مەحموود عوسمان، “ئێران و هاوپەیمانییەكەی عامری، لەم قۆناغەدا هەوڵیان داوە سەدرییەكان بەكاربهێنن، تا كۆتایی بە خۆپیشاندان و تەوژمەكانی ناڕەزایی بهێنن، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و میلیشیاكان، لەگەڵ ئەوەشدا كار بۆ كردنەوەی خوێندنگەكان بكەن و ڕێگەوبانەكان بكەنەوە”.
ئەو سیاسەتمەدارە كوردە، ئەم ڕۆڵەی ئێستای ڕەوتی سەدر، بە ڕۆڵێكی نەرێنی دەبینێت و دەڵێت: “ئەوان ناتوانن بەم شێوەیە كۆتایی بە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان بهێنن، بەڵكوو هێندەی تر ڕقی خەڵك زیاتر دەبێت”.
Your Comment