نێچیرڤان بارزانی: بەربژێری سەرۆکوەزیران کۆدەنگیی لەسەربێت هاوکاری دەبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ باڵوێزی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆدەنگیی لایەنەکانی لە سەر بێت، هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی عێراق هاوکاری دەبێت.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 5-2-2020 له‌گه‌ڵ برونۆ ئوبێرت، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کۆ بووه‌وه‌ و ڕایگەیاند،‌ هه‌ر بەربژێرێکی پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کۆده‌نگیی له‌سه‌ر بێت، هه‌رێمی کوردستان هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش و پرۆسه‌یێکی سیاسیی سه‌رکه‌وتوو بۆ گشت عێراق.

نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە، هه‌وڵه‌کان بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر - به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ هاوئاهه‌نگی و هاوکاریی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و حکوومەتی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان کرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و دانانی میکانیزمێک بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییه‌کانی فه‌ره‌نسای کردووە له‌ ناوچه‌ی شنگال و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌؛ هەروەها بارودۆخی ئێستای به‌غدا و ناوزه‌دکردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران و دۆخی ئابووری و ئاسایش و مه‌ترسییه‌کانی داعش به‌گشتی، لەو کۆبوونەوەیە باس کراون.

News Code 157433

Your Comment

You are replying to: .
captcha