بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەر کردنی هێزە ئەمریکییەکان بە پەلەپەل بوو/ ئەمەریکا دۆستی ئێمەیە و پێویستمان پێیە

بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەر کردنی هێزە بیانییەکان بە تایبەت ئەمەریکا لەو وڵاتە رایگەیاند: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بە پەلەپەل بوو. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمەریکا دۆستی کوردە و ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێویستمان پێیە.

کوردپرێس: مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس٢٤ باسی لە تێڕوانیینەکانی خۆی لەبارەی پرسە جیاجیاکانی ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق کرد.

لەبارەی دواواکارییەکانی خەڵکی عێراق سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین و ھیوادارم کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن خەڵک و لایەنە سیاسیەکانیشەوە پاڵپشتی بکرێت".

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند کە ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە و پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواکارییەکانی خەڵکی عێراق دووپاکردەوە.

جه‌ختیشی کرده‌وه‌: "زۆربەی خۆپیشاندەران کە ھاتوونەتەسەر شەقامەکان داوای چاکسازی دەکەن. داوای نەھێشتنی گەندەڵی و حکومڕانیێکی باش ده‌که‌ن و ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی دەکەین. بەڵام ھەندێک جاریش ئەجێندای سیاسی تێکەڵ کراوە. کە بابەتەکەی تارادەیەک ئاڵۆزتر کردووە".

مەسروور بارزانی گوتیشی: "لەراستیدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ھەموو ھەوڵی خۆیدا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن لایەنه‌ سیاسیەکانی دیکەوە وەک پێویست پاڵپشتی نەکرا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌جێنداکه‌ی جێبەجێ بکات".

ناوبراو دووپاتیشی کرده‌وه‌: "هه‌ر بۆیه‌ هیوادارم عەلاوی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن ھێزە سیاسیەکان و خەڵکیشەوە پاڵپشتی زیاتر بکرێت، بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت".

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی داعش دەڵێت لە ئێستادا رێكخراوی چەكداری داعش ئەندامی زیاتریان هەیە لە ساڵی 2013، ئەوكاتەی كە خەلافەتەكەیان دامەزراند.

بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو رێكخراوە چەكداریە سوود لە بۆشایی ئەمنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەند وەردەگرن، داواشی كرد لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردولادا بە شێوەیێكی تەواو هەماهەنگی ئەمنی هەبێت.

هەر لەمیانی ئەو چاوپێكەوتنەدا، بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق دەربڕی و وتی "هێزەكانیان دەتوانن سیستمی مووشەكە پاتریۆتەكانیان لە ناوچەكەدا بڵاوبكەنەوە"، وتیشی "سەبارەت بە ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا-ئێران نیگەرانین، ئێران هاوسێمانە و ویلایەتە یەكگرتوەكانیش دۆستمانە".

سەبارەت بە هێرشەکانی توركیا بۆ سەر خاكی سووریا بارزانی رایگەیاند "ئەو كارە باش نیە و دێمۆگرافیای ناوچەكە تێكدەدات".

لەبارەی مانەوەی هێزەکای ئەمەریکا لە عێراق و بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ نەهێشتنی هێزی بیانی لەو وڵاتە مەسروور بارزانی جەختی کردەوە: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بە پەلەپەل بوو. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمەریکا دۆستی کوردە و ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێویستمان پێیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157424

Your Comment

You are replying to: .
captcha