کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 4ی شوباتی 2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای چاكسازى له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین، ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره 2ی ساڵی 2020ی واژۆ كرد كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌ى كردووه و ناردوویه‌تیه په‌رله‌مانى كوردستان و ڕۆژی 16/1/ 2020 په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كرد.
نێچیرڤان بارزانی لە بەیانێکی فەرمیدا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند. ئەمە دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:
ئەمڕۆ یاسای چاكسازى له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین، ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره 2ی ساڵی 2020م واژۆ كرد كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌ى كردووه و ناردوویه‌تیه په‌رله‌مانى كوردستان و ڕۆژی 16/1/ 2020 په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كرد.
ئه‌م یاسایه مایه‌ى سه‌رنج و تێڕوانینی چین و توێژه جیاكانی كۆمه‌ڵگه بووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه به فه‌رمی گه‌یشتووەته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، شاره‌زایان و پسپۆڕان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، زۆر به وردی تاوتوێیان كرد و لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی یاساكه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه به وردی خرانه ڕوو.
هه‌موو لایێک دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تێگه‌یشتنی ته‌واومان بۆ ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه هه‌یه به‌تایبه‌تی له بوارى خانه‌نشینیدا، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه یاساكه هه‌نگاوێكی دیكه‌ی چاكسازییه له بوارى كارگێڕى و داراییدا. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی چاكسازی له‌پێناو بهرژەوهندیی گشتیی گه‌لی كوردستاندا.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرین تا له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات و پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى بكات، به شێوه‌یه‌ك بنه‌ما و پێوه‌ری هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و مووچه‌خۆران دڵنیا بكاته‌وه كه ئێستا و داهاتووش ماف و شایسته‌كانیان مسۆگه‌ر و پارێزراو ده‌بن، هه‌روه‌ها له په‌یڕه‌وى جێبه‌جێكردندا ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینی و پێشنیارانه بكرێت كه ده‌رباره‌ی یاساكه خراونه‌ته ڕوو، ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ش كه له جێبه‌جێكردنیدا ده‌رده‌كه‌ون، ده‌كرێت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و په‌یڕه‌وی جێبه‌جێكردنی، چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/2/2020
Your Comment