کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی داراییی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی شوباتی 2020 سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ڕێوه چووه، باس له دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئاینده كرا.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، "ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ت سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه".
ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه، "سه‌ركه‌وتنه‌كان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ته‌نها به كاری پێكه‌وه‌یی به‌ده‌ست دێن".
Your Comment