وه‌زیری داراییی هەرێم: ئه‌وله‌ویاتمان سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی داراییی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3ی شوباتی 2020 سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ڕێوه ‌چووه‌، باس له‌ دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئاینده‌ كرا.

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، "ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ت سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌".

ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه‌، "سه‌ركه‌وتنه‌كان و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان ته‌نها به‌ كاری پێكه‌وه‌یی به‌ده‌ست دێن".

News ID 157403

Your Comment

You are replying to: .
captcha