به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چه‌ندین مانگ ته‌نگه‌ژه و ناکۆکی له پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره- واشنتۆن له ئه‌نجامدا ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یران)ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی F-35ی بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه کرد.
بڕیار بوو ئه‌م مانگه ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان فڕۆکه‌ی F-35 له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێکی 10 میلیارد دۆلاری ڕاده‌ستی تورکیا بکاته‌وه به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پیران پڕۆژهیاسایێکی په‌سه‌ند کرد و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ڕاگرت و هۆکاره‌که‌شی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له ڕووسیا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیا و ده‌ستگیر کردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریکی ئه‌ندرۆ برانسۆن له تورکیا پاش کووده‌تای بێئاکامی جووڵای 2015هیه.
ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا به 85 ده‌نگی ئه‌رێنی پڕۆژه‌یاسای ڕاگرتنی فرۆشی F-35 به تورکیای به شێوه‌ی کاتی په‌سه‌ند کرد.
به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر مافی تورکیا ده‌که‌نه‌وه بۆ کڕینی سیسته‌می ڕووسی و مکووڕن له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه.
سه‌رچاوه: فاینه‌نشاڵ تایمز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment