حکوومەتى هەرێمی کوردستان: بۆ رادەست کردنى نەوت بە بەغدا هەنگاوی باش نراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى حکوومەتى هەرێم رایگەیاند لەبارەى رادەست كردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، هەرێم هەنگاوی باشی ناوە و نیەت پاكیی خۆیان نیشان داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە: لەسەر رێکكەوتنەكانی هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەست كردنی نەوت و پێدانی شایستە داراییەكان بە هەرێم پەیوەندییەكان بەردەوامن جا چ بە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی بێت یاخود پەیوەندی راستەوخۆى ئەو لیژنانە، هەنگاوی باشیش نراون و پێشبینی دەكەن ئەنجامى باشی لێبکەوێتەوە.

لەبارەى بارودۆخى سیاسی عێراقەوە، ئاماژەى بەوەکرد، هەر پرۆسەیێكی سیاسی یان هەر گۆڕانكارییێک دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور بێت، جێبەجێ نەكردنی دەستوور كێشە و گرفتی بۆ عێراق و بۆ هەرێمیش دروست كرد بۆیە هەر گۆڕانكارییێک ئەگەر لە چوارچێوەری دەستوور بێت لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقیش دەبێت.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وتەبێژى حکوومەت روونی کردەوە، بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی لە كاتی خۆی مووچە دابەش دەكرێت، فەرمانبەران دڵنیا دەكەنەوە كە لە دابەش كردنی مووچەكان بەردەوام دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157386

Your Comment

You are replying to: .
captcha