وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هەرێم له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا هاووڵاتییان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هاووڵاتییان و گه‌شتیاران له‌وه‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌، که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان هیچ حاڵه‌تێکى ڤایرۆسى کۆرۆنا نییه‌.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ڕاگه‌یاندراوێکى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاو کرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "هاووڵاتییان و گه‌شتیاران دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ هیچ حاڵه‌تێکى ڤایرۆسى کۆرۆنا (2019-nCoV) له‌ هه‌رێمى کوردستان بوونى نییه‌ و بەردەوام چاودێری کردن و کاری پێویستی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێت".

باس له‌وه‌ش کراوه‌: "کەس ناتوانێ بوونی ئەم نەخۆشییە پشتڕاست بکاتەوە، جگە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە، تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، زیاتر له‌ پێنج هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەپێی دوایین زانیاری، 162 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157360

Your Comment

You are replying to: .
captcha