کوردپرێس: ئەو گوتەبێژەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: هاوينى ساڵى رابردوو، وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه مطالعات سياست خارجى تهران) له ژماره 13ـی‌دا، چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بڵاو کردووه‌ته‌وه که هه‌ندێ له ده‌زگاکانى راگه‌ياندن تازه بڵاوى ده‌که‌نه‌وه.
لە چاوپێکەوتنەکەدا بۆچوونێک ده‌رباره‌ى گشتپرسی هەرێمی کوردستان به ناوى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"به‌ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌کانى ده‌ستکارى کراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوهيێک ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار نه‌هێناوه".
گۆڤارەکە وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تارانە، لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر چەند تەوەرێک پرسیاری لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەوانە، دۆخی عێراق لەپاش 2003، لە وەڵامدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، شیعەی عێراق لەو باوەڕەدا نەبوون بەوجۆرە دەسەڵاتیان بکەوێتە دەست، بۆیە سەرەتا هەوڵیاندا فیدراڵیەت جێبەجێ بکرێت، بەڵام دواتر کە زانییان دەتوانن دەسەڵات لە بەغدا بگرنە دەست، فیدراڵیەتیان بۆ بەشەکانی باشووری عێراق پشتگوێخست.
هەر لە چاوپێککەوتنەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، شیعە ترسیان لە رابردوو هەیە، سوننە ترسیان لە ئایندە هەیە، کوردیش، ترسی لە رابردوو، ئێستا و ئایندەش هەیە.
گۆڤارەکە پرسیار لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لەکاتێکدا رەخنە لە بەشداری شیعە لە حکوومەتی عێراقدا دەگیرێت، ئەوانیش (شیعەکان) رەخنەی ئەوەیان لە کوردەکان هەیە کە رازی نین بەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناون و هەنگاو بۆ سەربەخۆیی دەنێن، لە وەڵامدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەنجامەکانی گشتپرسی ئێستا شتێکە کە ناکرێت جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوتووە، جاران ئەگەر کەسێک بیویستایە لە هەڵبژاردنەکان دەنگی زیاتر بێنێت، دەستی دەکرد بە قسەکردن بە کورد، بەڵام لە دوایین هەڵبژاردندا دەرکەوت کە ئەوانەی دژایەتی کوردیان کرد شکستیان هێنا.
لەتۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment