کوردپرێس:
بەپێی تویتێکی محەمەد ساڵح العێراقی کەسایەتییێکی نزیک لە موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا لە خۆپیشاندەران کراوە خۆپیشاندانی بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا هەڵبوەشێننەوە و خۆپیشاندانەکان بگەڕێننەوە بۆ سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی.
له لێدوانێكدا كه له‌لایه‌ن ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سێكی نزیكی سه‌دره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، كه پێویسته ئه‌منییه‌ت بچه‌سپێندرێت، نه‌ك بۆ به‌رگریكردن له گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵكوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و عێراق و سه‌لامه‌تییان".
سه‌در دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "رێگه به گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ین سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه لێدوانیان له‌و پێناوه داوه و وایانزانیوه كه ئێمه لێیان دووركه‌وتووینه‌ته‌وه.. دووریش ناكه‌وینه‌وه به‌ڵكوو نامانه‌وێ زیان به شكۆی خۆمان بگه‌یه‌نین".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌در ته‌نیا به چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌درییه‌كان هاتووه، كه داوای كردبوو، ئه‌مشه‌و خۆپیشاندانێكی فراوان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساز بكه‌ن.
Your Comment