بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوت تورکەکەی مەولوود چاوشئۆغڵۆ وێڕای هاوخەمیی لەگەڵ دەوڵەت و میللەتی تورکیا سەرەخۆشیی لە خانەوادەی قوربانیان کرد و ئامادەیی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانی بۆ یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەروەی تورکیا سوپاسی میللەت و دەوڵەتی ئێرانی کرد بۆ ئەو هاوخەمیە.
شایانی باسە شەوی ڕابردوو لە بوومەلەرزەیێک لە تورکیا ڕوویدا و سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و ڕووداوی له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند: "له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لازیغدا تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment