بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به هیمه‌تی به‌شی ڕۆشنبیری سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 23 ی کانونی دووه‌می 2020 ی زایینی، بۆ یه‌که‌م جار تاقی کردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی فارسی (سامفا- سامفای زانکۆیی) هاوکات له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌کانی نێوخۆی ئێران و به‌شێک له وڵاتانی جیهان، له سه‌نته‌ری زمانی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه به به‌شداریی 25 خوێندکار، لایه‌نه زمانه‌وانیه‌کانی بیستن، نووسین قسه‌کردنی بۆ به‌شه زانستیه ئه‌ندازیاریه‌کان، زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، زانسته مرۆییه‌کان (گشتیه‌کان) و زانسته پزیشکیه‌کان له خۆگرتبوو.
تاقی کردنه‌وه‌ی سامفا به دوو به‌شی زانکۆیی و گشتی و له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.سه‌رکه‌وتن له سامفای زانکۆیی یه‌کێکه له پێوه‌ره‌کانی وه‌رگرتنی خوێندکارانی بیانی له زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
مه‌به‌ست له تاقی کردنه‌وه‌ی سامفا دیاری کردنی ئاستی توانستی زمانی فارسیه بۆ ئه‌و بیانیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له قوتابخانه فێرکاری و په‌روه‌رده‌ییه‌کان، نیشته‌جێ بوون، کار و چالاکیه بازرگانیه‌کان، دامه‌زراندنی نووسینگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و...هتد درێژه به کاره‌کانیان بده‌ن.
هەر ئەم تاقی کردنەوەیە هاوکات لە سەنتەری فێرکاریی زمانی فارسی لە شاری سنە و زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment