نێچیرڤان بارزانی و تره‌مپ له‌ داڤۆس کۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ دووه‌مین رۆژی کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆ بووه‌وه‌.

کوردپرێس: رۆژی 21/1/2020 یه‌که‌م رۆژی کاره‌کانی 50ه‌مین کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس ده‌ستیپێکرد، که‌ تێیدا 224 پانێڵ و دیدار و کۆبوونەوەی رەسمی ئەنجام ده‌درێن و 774 بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و کۆبونەوەکان قسە دەکەن.

له‌ داڤۆسی ئه‌مساڵ، 7 پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر ده‌کرێت. له‌وانه‌ش: گەرم بوونی زەوی، ھۆکاری سووتانی بەشێک لە دارستانەکانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران گرنگترین پرسه‌کان ده‌بن.

کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ داڤۆس، له‌لایه‌ن کڵاوس شواب، له‌ ساڵی 1971 دامه‌زراوه‌ و ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157268

Your Comment

You are replying to: .
captcha