کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی١ی٢٠٢٠، لۆرینزۆ گویرینی، وەزیری بەرگریی ئیتالیا به سه‌ردانێكی فەرمیی گه‌یشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یێک به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێكرا.
پەیوەست بە دەست پێکردنەوەی مەشق و راھێنانی ھاوپەیمانان بە ھێزەکانی پێشمەرگە، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌نیا بۆ هه‌فته‌یێک مه‌شق و راهێنانه‌كانیان وه‌ستاندبوو، ئێستاش هه‌موویان ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه.
جەختیش دەکاتەوە، ھاوپەیمانان دڵنیاییان داوە بە ئێمە کە بەردەوام دەبن لە مەشق پێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و پشتیوانی ھێزەکانمان دەبن، ھاوکات راشیدەگەیەنێت، کە تیمی ئیتالیا دەورێکی گرینگ‌یان ھەیە لە مەشق پێکردنی ھێزی پێشمەرگە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment