جێگری سەرۆکی جەهەپە: جێگرێکی سەرۆک کۆمار دەدەین بە کورد  

به‌شی تورکیا- جێگری سەرۆکی جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایە، رای‌گەیاند: ئەگەر ئەوان لە هەڵبژاردندا پۆستی سەرۆک کۆمار ببەنەوە، یەکێک لە جێگرەکانی کورد دەبێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گولسەل تەکین، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رای‌گەیاند: "بێگومان ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا مسۆگەر بکەین، یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆک کۆمار کورد دەبێت".

بەپێی زۆرینەی راپرسییەکان، دەنگدەری هەدەپە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە موحەڕەم ئینجە، کاندیدی جەهەپە دەدەن.

هۆزان گور، سەرۆکی پێشووی لقی ئیستەنبۆڵی هەدەپە گوتی: ئەگەر بەربژێری جەهەپە ببێتە سەرۆک کۆماری تورکیا کاندیدی هەدەپە بۆ جێگری سەرۆک سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێت.

سه‌رچاوه‌: رووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15706

Your Comment

You are replying to: .
captcha