به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا که یه‌ک ساڵ و چه‌ند مانگ زووتر له واده‌ی خۆی و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت گرینگ بۆته‌وه چوونکه ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتدارێتیی درێژخایه‌نی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه بهێنێت که به بۆچوونی ئه‌وان تورکیا به‌ره‌و دیکتاتۆریی ته‌واو په‌لکێش ده‌که‌ن به‌ڵام کورده‌کان که نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی حه‌شیمه‌تی تورکیا پێکده‌هێنن ڕۆڵێکی به‌رچاویان له شکست یان سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ گۆڤاری به‌ریتانیی فاینه‌نشاڵ تایمز له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به ڕۆڵی گرینگی کوردی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ده‌کات و ده‌نووسێت: سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان به‌وه به‌ستراوه که تا چ ڕاده‌یێک ده‌توانێت ده‌نگی کورده‌کان ڕابکێشێت و ڕێگه نه‌دات ئه‌وان ده‌نگ به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بده‌ن.
ئه‌و گۆڤاره زیاتر ده‌نووسێت: تورکیا هه‌ندێک گۆڕانکاری له شێوازی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام داوه که به وته‌ی کورده‌کان زیاتر به بۆنه‌ی دروست کردنی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ده‌نگدانی ئه‌و کوردانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به HDP بده‌ن. بۆ وێنه خه‌ڵکی هه‌ندێک له گونده‌کان وه‌ک "داداش آگیلی" له ناوچه‌ی کوردنشینی تورکیا و ده‌نگده‌رانی 19 پارێزگای دیکه‌ی تورکیا ده‌بێ له گوندێکی دیکه یان ناوه‌ندی دیکه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه نێو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه.
به‌رپرسانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن و ڕێگرتن له دروست کردنی له‌مپه‌ر له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ده‌ستیان داوه‌ته جێگۆڕکێی سندۆقی ده‌نگدان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا به‌ڵام خه‌ڵک ده‌ڵێن چوونکه ئێمه لایه‌نگری له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌نگ به‌و حیزبه بده‌ین هه‌ر بۆیه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ده‌نگدانی ئێمه به‌و حیزبه ده‌نێنه‌وه.
فاینه‌نشاڵ تایمز له ڕاپۆرته‌که‌یدا زیادی ده‌کات: به‌رپرسانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان دڵنیان له‌وه‌ی که نیسابی یاسایی‌ی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست ده‌هێنن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی که وه‌ده‌ست نه‌هێنانی نیسابی یاسایی له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌واو ده‌بێت و پێگه‌ی ئه‌ردۆغان به‌هێزتر ده‌کاته‌وه پێیان وایه حکوومه‌ت هه‌ندێک کار ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه کوردییه نه‌توانێت بچێته په‌رله‌مان.
مێهمه‌ت شه‌ریف جامچی هاوسه‌رۆکی پارتی HDP له ناوچه‌ی کوردنشینی دیاربه‌کری تورکیا به گۆڤاری فاینه‌نشاڵ تایمزی وت: مومکینه ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ڕێگری له چوونی ئه‌و حیزبه بۆ په‌رله‌مان هه‌ندێک ستراتێژ و تاکتیک به‌کار بهێنێت هه‌ر بۆیه ئێمه ئێستاکه نه‌ک به 10 له‌سه‌د به‌ڵکوو پێویستمان به 15 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان هه‌یه.
مه‌هدی ئاکر به‌رپرسێکی پارتی داد و گه‌شه‌ی تورکیا کارتێکه‌ریی جێگۆڕکێی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به که‌م ده‌زانێت و پێی وایه ته‌نیا کارتێکه‌ری له‌سه‌ر 144 هه‌زار ده‌نگ هه‌یه له حاڵێکدا که 59 میلیۆن که‌س به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن به‌ڵام کورده‌کان ئاماژه به هه‌ستۆک بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن و پێیان وایه ته‌نانه‌ت یه‌ک ده‌نگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کارتێکه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسی حیزبی کوردیی HDP.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment