ئاو، چه‌کی تورکیا دژی عێراق

به‌شی جیهان- دیفنس پۆست ده‌نووسێت: هه‌رێمی کوردستان و عێراق سه‌دا 98ی پێداویستییه ئاوییه‌کانی خۆی له‌ ڕووباره‌کانی دیجله‌ و فورات که‌ له‌ تورکیاوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت دابین ده‌کات، تورکیا به‌ دروست کردنی به‌نداوی جۆربه‌جۆر له‌وان به‌نداوی ئیلیسۆ حه‌یات له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراقی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ نزیکبوونه‌وه‌ به‌ ئاوگیریی به‌نداوی ئیلیسۆ له‌ سه‌ر دیجله‌ له‌ تورکیا نیگه‌رانییه‌کان له‌وه‌ی که‌ ئه‌و کاره‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کشتوکاڵ و ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ عێراق بێت، زیادی کردوووه‌.

ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌یی-هه‌واڵی دیفنس پۆست له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌دا 98ی پێداویستییه‌ ئاوییه‌کانی خۆی له‌ دوو ڕووباری دیجله‌ و فورات دابین ده‌که‌ن. تورکیا ده‌ستی داوه‌ته‌ دروست کردنی 22 به‌ندا و 19 هێزگه‌ی ئاوی له‌ سه‌ر ئه‌و دوو ڕووباره‌. به‌ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ڕووباری ئیلیسۆ ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌چێته‌ عێراق زۆر که‌م ده‌بێته‌وه‌. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ که‌ به‌ دروست کردنی هێزگه‌ ئاوییه‌کان، پێداویستی ئه‌و وڵاته‌ به‌ وزه‌ بێ ئه‌لته‌رنه‌تیڤیه‌کان له‌وان نه‌وتی که‌م کردۆته‌وه‌ و ده‌توانێت له‌ ئاو وه‌کوو چه‌کێک که‌ کارامه‌یی زیاترێکی نه‌وت هه‌یه‌ دژی عێراق به‌کار بهێنێت.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ دامه‌زراندنی به‌نداوه‌ جۆربه‌جۆره‌کان له‌ لایه‌ن تورکیا له‌ سه‌ر ڕووباره‌کانی عێراق که‌ له‌ تورکیا سه‌رچاوه‌ ده‌گرن سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری خراپ له‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ خۆراکییه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژینگه‌ی عێراقیش ده‌کات. به‌ ته‌واوکردنی پڕۆژه‌ی ناوسراو به‌ پڕۆژه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵۆ، سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانی زه‌لکاوه‌کانی عێراق وشک ده‌بێت و ژینگه‌ی عێراق به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی جیدی ده‌بێته‌وه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ کاریگه‌ری خراپی به‌نداوی ئیلیسۆ له‌ سه‌ر ژیانی کورده‌کان له‌ تورکیا که‌ نموونه‌که‌ی چوونه‌ ژێر ئاوی شاری مێژوویی حه‌سه‌ن کێف پاش ئاوگیری ئه‌و به‌نداوه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ وته‌کانی حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانی عێراق که‌ ده‌وترێت له‌ حه‌فته‌کانی داهاتوو و به‌ نزیکبوونه‌وه‌ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئیلیسۆ و ئاوگیرییه‌که‌ی، له‌سه‌دا 40ی ڕێژه‌ی هاتنی ئاو بۆ عێراق دابه‌زیوه‌.

ئه‌حمه‌د جبووری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق وتوویه‌تی: دابه‌زینی ئاستی ئاوی ڕووباره‌کانی دیجله‌ و فورات بۆته‌ یه‌کێک له‌ مه‌ترسیدارترین کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ به‌ هۆی دروست کردنی به‌نداو له‌ تورکیا له‌ سه‌ر دوو ڕووباری دیجله‌ و فورات دروست بوووه‌.

دیفنس پۆست ئاماژه‌ی دایه‌ ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی سه‌ربازیی تورکیا له‌ باکووری عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و بێده‌نگ بوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ندێ له‌ پارته‌ نزیکه‌کان به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌مبه‌ر دامه‌زراندنی نزیکه‌ی 20 بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ باکووری عێراق و نووسیی: وێده‌چێت که‌ ئیراده‌یێکی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ نییه‌.

دیفنس پۆست له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ نابێت ده‌وری نابه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ کێشه‌ی که‌م ئاوی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رچاو نه‌گیردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15658

Your Comment

You are replying to: .
captcha