هه‌ده‌په‌: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ ئاسانی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 10 تێده‌په‌ڕێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موزه‌یه‌ن گونه‌یش نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ (باسنیوز) ڕاگه‌یاند: له‌ كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یران پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و تاكوو كاتژمێر 9ی شه‌و به‌رده‌وام بوو.

نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ کونسووڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و بڕیار وابوو یه‌ک رۆژ بخایه‌نێت و له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ش ئاماده‌ بوو.

هاووڵاتیانی توركیا له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم هاتنه‌ کونسووڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر و ده‌نگی خۆیانیان خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه‌.

نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وتیشی: هه‌ده‌په‌ به‌ ئاسانی ده‌توانێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 10 تێپه‌ڕێنێت و هه‌ده‌په‌ هێزێک نییه‌ ته‌نیا له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان قه‌تیس بووبێته‌وه‌ به‌ڵکوو ده‌توانێ‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت."

سه‌رچاوه‌: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15654

Your Comment

You are replying to: .
captcha