بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرتیپ ئەبووفەزل شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە وتەکانی چەند رۆژی ڕابردووی وەزیری بەرگریی تورکیا و ڕایگەیاند: ئێران بۆ پارێزگاری هەرجۆرە داواکاریێکی شەڕی دژی تیرۆرستی لە هەمانکاتدا لەشکرکێشی بۆ وڵاتێکی دراوسێ بە بێ مۆڵەت بە نایاسایی ناودەبات و ڕێگەش نادات هیچ وڵاتێک لە خاکی ئێرانەوە هیچ جۆرە هێرشکردنێک ڕووبدات تەنانەت ئەگەر شەڕ دژ بە تیرۆریش بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین جار ڕووبەرووی شەڕی تیرۆر بووەتەوە، بەڵام ئەم رێگایە بە دروست نازانێت خاکی وڵاتی دراوسێ بەکاربهێنێت بە بیانووی شەڕی تیرۆر.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا نوورەدین جانکیلی وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ڕەزامەندىی هەریەک لە عێراق و ئێرانیان وەرگرتووە بۆ هێرش کردنە سەر پەکەکە لە چیاکانى قەندیل لە هەرێمى کوردستان.
هەر ئەمرۆش وتهبێژی فهرمیی سهركردایهتی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق داوای له توركیا کرد سهروهریی خاكی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانیان بۆ سەر قەندیل و شنگال ڕابگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment