هۆکاری بێ دەنگیی ڕووسیا هەمبەر ڕێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر مەنبەج

بەشی جیهان- دیپلۆماتی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت: ئەو وڵاتە بێهەڵویستیی هەمبەر ڕێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر چوونەدەرەوەی کوردەکان لە شاری مەبەج گرتۆتە بەر چوونکە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کە هاوپەیمانی ڕووسیایە، پێویستی بەو ڕێکەوتنە هەیە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکەوتنی ڕۆژی 4ی حوزەیران لە نێوان ئەنقەرە و واشنتن لەسەر چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە لە شاری مەنبەجی سووریا دەنگدانەوەی زۆری بەدواوە بوو بەڵام کاردانەوەی جیدیی لە لایەن ڕووسیاوە وەکوو ڕوڵگێڕێکی سەرەکی لە قەیرانی سووریا نەبینرا.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی هەڵویستی ڕووسیا لەبارەی ڕێکەوتنەکە بە ماڵپەڕی ئەلمانیتۆری ئەمریکی وتووە: ڕووسیا لەو بارەوە بێ هەڵویستە. ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستاکەی تورکیا و هاوپەیمانی ڕووسیا پێویستی بە ڕێکەوتنێک بۆ براوە بوون لە هەڵبژاردنی بەردەستدا بوو.

ناوبراو هەروەها دەڵێت ئەڵبەت پرسی زۆر لەبارەی مەنبەج هەن کە هێشتا ناڕوونە کە ئەوان چۆن دەزانن کێ ئەندامی پەکەکە-یە و کێ نییە؟ مۆڵەت بە کێ دەدرێت لەو شارە بمێنێتەوە و مۆڵەت بە کێ نادرێت؟ چەند بنکەی چاودێڕیی لە لایەن تورکیاوە لەو ناوچەدا جێگیر دەبن؟ بۆیە دەبێت چاوەڕوان بین.

ئەلمانیتۆری دەشنووسێت هۆکارێکی دیکە کە مۆسکۆ لەبارەی ڕێکەوتنی مەنبەج بێ دەنگە ئەوەیە کە ڕێکەوتنی تورکیا و ئەمریکا لەسەر مەنبەج متمانەی کوردەکان بە ئەمریکا کە لە ڕووسیا زیاتر بوو کەم دەکاتەوە. چوونکە کە دەبینرێت ئەمریکا بەڵێنی زیاتری لەچاو ڕووسیا بە کوردەکان هەیە، ڕووسیا نایەوێت تەداخول لەو پرسە بکات و بە چەشنێک ببێتە هۆی پاراستنی ئیعتیبار و ئابڕووی ئەمریکا لە لای کوردەکانەوە.

ماکسیم ساچکۆ نووسەری ئەو بابەتە لە ئەلمانیتۆ زیادی دەکات: ڕووسیا چاوڕێیە ببینێت کە ئایا ڕێکەوتنەکە دەگاتە شوێنەکانی دیکەی سووریا و ئایا ئەو پڕۆسەی خەسار لە سیاسەتەکانی مۆسکۆ لە سووریا دەدات یان نا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15549

Your Comment

You are replying to: .
captcha