به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، کاتژمێر 23ی ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی جۆزه‌ردان گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له ناوچه‌ی "کلتپه" خۆی هه‌ڵواست و هێزه‌کانی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان توانییان ئه‌و گه‌نجه زیندوو بکه‌نه‌وه به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌دا چوووه کۆما و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ 23ی جۆزه‌ردان گیانی له‌ده‌ست دا.
کاتژمێر 2ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 27 ساڵ خۆی له ژووری کافه‌یێکی بۆکان زیندانی کرد و به خواردنی حه‌بێکی زۆر خۆی کوشت به‌ڵام هێزه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه توانییان له مه‌رگ ڕزگاری بکه‌ن و ئێستاکه ئه‌و گه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان‌دا خه‌وێندراوه و به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی به بۆنه‌ی خواردنی حه‌به‌وه له کۆمادایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment