له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ڕاده‌گه‌یێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری سائیبی له‌ په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات بۆ ده‌ست پێکردنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌که‌ له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حارس حارسی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: به‌پێی دانووستان و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌رپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بڕیار درا که‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی حوزه‌یران ده‌ست پێبکات.

ناوبراو وتیشی: له‌و دانووستانانه‌ ڕاوبۆچوونێکی جیاواز له‌سه‌ر ماوه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ئاراسته‌ کرا که‌ کۆمیسیۆنی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، کادێرانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ناچار کرد له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15537

Your Comment

You are replying to: .
captcha