بهشی عێراق و ههرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی فەتح، لە ڕاگەیاندراوێکدا رایگەیاند: "هاوپەیمانیی فەتح و هاوپەیمانیی سائرون كرۆكی گەورەترین فراكسیۆنیان پێكهێنا و “داواش لە هەمو لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەكەین بەشداری لە هاوپەیمانێتییەكەماندا بكەن لە سەر بنەمای بەرنامەیێكی حكوومی بە رێككەوتنی هەمووان كە گونجاو بێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاری و قەیران و كێشانەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت لە ئێستا و داهاتوودا".
ئەحمەد ئەسەدی ئاماژەی بەوەش داوە "بەرنامەكەی حكوومەت بەرنامەیێک بێت لەسەر بنەمای حكوومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی و دابین كردنی پێداویستی و هەروەها چارەسەركردنی قەیران و كێشەكانی هاووڵاتییان لە گرنگترین هەنگاوەكانی بێت".
ئەسەدی ئەوەشی وتوووە: "هاوپەیمانێتی نێوان فەتح و سائرون هیچ لایەنێكی براوەی هەڵبژاردنەكان دوورناخاتەوە و بانگهێشتیان بۆ هەمووانە بەڵام ئەوانەشی كە پێیان وایە بەرنامەی حكوومەتێک كە ئەمان لەسەری رێكدەكەون سەركەوتوو نابێت، مافی خۆیەتی رێگەی ئۆپۆزسیۆن بوون بگرێتەبەر".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمشەو لە ڕێگەی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانی هاوبەشەوە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆكی فەتح، هاوپەیمانێتیی نێوان سائروون و فەتحیان لە پێناو پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن راگەیاند.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment