ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی هۆشداری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار بدات و وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتیش له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆشداری ده‌دات له ‌ئه‌گه‌ری بڕیاردان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ پێكدادان ڕوو ده‌دات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ له ‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ڕه‌تی كرده‌وه‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ قورس بێت و وتی: "یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ ده‌بێت چوونكه‌ ئه‌و دادگایه‌ بڕیاری كۆنكرێتی و كۆتایی هه‌یه‌، هیچ به ‌لایه‌وه‌ قورسیش نییه ‌و پێشتریش چه‌ندین بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌ ناكۆكه‌كان داوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له‌باره‌ی په‌رچه‌كرداری بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی بدات ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ ته‌ندروست و به ‌بێ ده‌ستێوه‌ردان بێت هیچ كاردانه‌وه‌یێكی لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری گه‌وره‌ ڕوو بدات مه‌ترسیی پێكدادان هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌پارێزن ".

به‌ وته‌ی ڕێناس جانۆ تا ئێستا دادگای فیدراڵی هیچ واده‌یێكی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ند كردنی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15517

Your Comment

You are replying to: .
captcha