دەروازەی سنووری باشماخ لە جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا داده‌خرێت/ مەرزی لاوەکیی خانمە شێخان ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی کوردستان- قائمقامی شاری مه‌ریوان ڕایگەیاند: دەروازەی فەرمیی باشماخ لە ڕۆژانی جەژندا داخراو دەبێت و سنووری خانمە شێخان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23ی جۆزه‌ردانەوە بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌کرێته‌وه.

محه‌مه‌د شه‌فێعی له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: بەبۆنەی چەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەروازەی سنووری باشماخ لە ڕۆژی پێنجشەمەوە دادەخرێت و پاش جەژن دەکرێتەوە.

قایمقامی شاری مەریوان گوتیشی له‌مه‌وبه‌دوا هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ بری کوڵبه‌ری به‌ شێوه‌ی پیله‌وه‌ری چالاکی بکه‌ن.

شه‌فێعی زیادی کرد: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ یه‌که‌م ترێلەی هه‌ڵگری بار له‌ ڕێگای سنووری خانم شێخانی مه‌ریوانه‌وه‌ دێته‌ ناو وڵات و ئه‌و سنووره‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ کراوه‌یه‌ که‌ ماوه‌که‌شی درێژ ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو ئەوەشی بۆ کوردپرێس ئاشکرا کرد کە بڕیاره‌ له‌ دوو مانگی داهاتوودا دادگه‌ی تایبه‌تی سنووری باشماخی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ بچێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ کێشه‌کانی ئه‌م سنووره‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و بازرگانان بتوانن له‌ هه‌ماره‌کانی ئه‌و سنووره‌ که‌ڵک وه‌ربگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15505

Your Comment

You are replying to: .
captcha