محه‌مه‌د شه‌فێعی له‌و باره‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: بەبۆنەی چەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەروازەی سنووری باشماخ لە ڕۆژی پێنجشەمەوە دادەخرێت و پاش جەژن دەکرێتەوە.
قایمقامی شاری مەریوان گوتیشی له‌مه‌وبه‌دوا هاووڵاتییان ده‌توانن له بری کوڵبه‌ری به شێوه‌ی پیله‌وه‌ری چالاکی بکه‌ن.
شه‌فێعی زیادی کرد: ڕۆژی چوارشه‌ممه 23ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ یه‌که‌م ترێلەی هه‌ڵگری بار له ڕێگای سنووری خانم شێخانی مه‌ریوانه‌وه دێته ناو وڵات و ئه‌و سنووره بۆ ماوه‌ی 3 مانگ کراوه‌یه که ماوه‌که‌شی درێژ ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ئەوەشی بۆ کوردپرێس ئاشکرا کرد کە بڕیاره له دوو مانگی داهاتوودا دادگه‌ی تایبه‌تی سنووری باشماخی مه‌ریوان به‌ڕێوه بچێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که کێشه‌کانی ئه‌م سنووره چاره‌سه‌ر بکرێت و بازرگانان بتوانن له هه‌ماره‌کانی ئه‌و سنووره که‌ڵک وه‌ربگرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment