داوای کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌رۆکانی سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عێراق ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی مه‌سیحییه‌کانی عێراق له‌ په‌رله‌مان داوا له‌ سه‌رۆکی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ ده‌کات کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ بکه‌ن و کێشه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆگای ده‌نگه‌کان له‌ ڕه‌سافه‌ تاوتوێ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس "یونادم کنا" له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌ پێویسته‌ سه‌رۆکی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ بۆ ڕزگار کردنی عێراق و چاره‌ کردنی ململانێی لایه‌نه‌کان و لێکه‌وته‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆگای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ودواییه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق کۆ ببنه‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌و سێ سه‌رۆکه‌ ئه‌رکی پاراستنی ده‌ستووریان له‌ سه‌ر شانه‌.

ناوبراو زیاتر ده‌ڵێت: ساخته‌کاران ئاگریان به‌ردایه‌ کۆگای هه‌ڵگرتنی ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی واقیعه‌کان بشارنه‌وه‌.

یونادم کنا گوتیشی: ده‌کرێت ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌ڕله‌مان بۆ شه‌ش مانگی دیکه‌ درێژ بکرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15472

Your Comment

You are replying to: .
captcha