کوردپرێس:
تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە زاری مستەفا سەیدمینە، نووسەر و وەرگێڕی کورد رایگەیاند "هەندێک وشەی نێو قورئان هەن واتاکانیان قورسە و هەموو کەس تێیان ناگات، منیش ئەو وشانەم وەکو فەرهەنگێک کردووەتە کوردی و راڤەم بۆ کردوون کە نزیکەی شەش هەزار وشە دەبن".
مستەفا سەیدمینە دەڵێت "بۆ بەشێک لە واتاکان پشتم بە سەرچاوەی فارسی و عەرەبی بەستووە، بەڵام بە کوردییەکی پەتی ماناکانیم نووسیونەتەوە و لەتوێی 524 لاپەڕەدا بەنێوی (فەرهەنگی قورئان) راڤەم بۆ کردوون، لەسەر ئەرکی خۆم و بە پاڵپشتی گۆڤاری خاڵ کتێبەکەم بە چاپگەیاندووە".
مستەفای سەید مینە، ساڵی 1963 لە شارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر لە دایک بووە، بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبیاتی کوردیدا بەدەست هێناوە و ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی راپەڕین، تاوەکوو ئێستا سێ کتێبی بە چاپ گەیاندووە.
Your Comment