سوپای سووریا دیموکراتیک جیدییە لە دانووستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی

بەشی سووریا- حکمەت حەبیب سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە دانووستانی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە و وتی: سوپای سووریا دیموکراتیک جیدییە لە دانووستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکمەت حەبیب سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: هەم ئەو ئەنجومەنە و هەم سوپای سووریا دیموکراتیک جیدین لە دانووستانەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و زیادی کرد سوپای سووریای دیموکراتیک 30لەسەدی خاکی سووریای بەدەستۆیە و دەوڵەتی ناوەندیی سووریاش کونترۆڵی بەسەر بەشێکی زۆری خاکی وڵاتدا هەیە. تەنها دوو هێزێک کە دەتوانن بە دانووستاندن چارەسەری قەیرانی سووریا بکەن هەر ئەو دوو هێزەن.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە چاوڕوان دەکەین هەموو هێزە بیانییەکان لە سووریا بکشێنەوە کە بریتییە لە ئەمریکایش، پاشان لە قۆناغێکی تردا سووریایەکان لە نێوان خۆیاندا دەست بکەن بە دانووستاند.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15440

Your Comment

You are replying to: .
captcha