بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وڵاتی کەنەدا ڕایگەیاندووە یارمەتییەکانی خۆی بۆ کوردەکانی عێراق چ لەباری مەشق و ڕاهێنان و چ لەباری کەرەستەی سەربازییەوە ڕاگرتووە. ئەو وڵاتە لە ساڵی 2014وە پاش سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا ڕاهێنانی بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە.
تووماس جانو، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی کەنەدا و مامۆستای زانستگای ئوتاوا لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی گلوب ئەند میل بڵاو بووەتەوە وتوویەتی کەنەدا لەباەری وەستانی یارمەتییەکانی بە کوردەکان بڕیارێکی دروستی داوە.
ناوبراو دەنووسێت، کوردەکان لە ساڵی 2014 و لە کاتی سەرهەڵدانی داعش هاوبەشێکی متمانەپێکراو بوون بەڵام ئێستا داعش لاواز بووە و چیدی پێویست ناکات کەنەدا پشتگیریی لە کوردەکانی عێراق بکات.
ناوبراو لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان لە کوردەکانی عێراق دەنووسێت: کوردەکانی عێراق بەدوای سەربەخۆیدا دەگەڕن، لەحاڵێکدا دەبێت پشتگیریی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکەن بۆیەش دەبێت لەمەوبەدوا تەنها پشتگیری لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment