قوباد تاڵه‌بانی هاوخه‌می بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌رده‌بڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دواییی مامی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لییه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران قوباد تاڵه‌بانی جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان په‌یامی هاوخه‌میی خۆی بۆ کۆچی دواییی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتوووه‌:

به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مام حه‌مید عه‌لی

به‌ ‌داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی مام (حه‌مید عه‌لی)مان بیست به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ى كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین.

خوالێخۆشبوو مام حه‌مید له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مانن و چه‌ندین قوربانییان له‌پێناو مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان داوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه‌. له ‌په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌ خانه‌واده ‌و خزمان و دۆستانی ببه‌خشێت و ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی

جێگری سه‌رۆک وه‌زیران

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15421

Your Comment

You are replying to: .
captcha